بە بۆنەی مانگی تشرینی دووەم مانگی یارانی پێغەمبەر وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "ئەستێرەکانی کە ڕێگەکەمان ڕۆناک دەکەن" رێکخست و باس لە ژیانی سەعید بن زەید کرد.
بەرنامەکە لە مزگەوتی دیجلەکەنتی ناوچەی کایاپناری شاری دیاربەکر بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن سەرحەد تۆپراک دەستی پێ کرد.
بەرنامەکە بە پێشکەشکردنی سروود و قەسیدە لە لایەن هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم دەستی پێ کرد و دواتر ئیلاهیاتناس جەنگیز ئایدن وتارێکی پێشکەش کرد.
ئایدن لە وتارەکەی باس لە گرنگی یارانی پێغەمبەر لە مێژووی ئیسلامدا کرد و باس لە چەند رووداوێک لە ژیانی سەعید بن زەید کرد.
ئایدن لە سەرەتا باس لە تایبەتمەندییەکانی ئەسحاب کرد و وتی، "خودا جڵوبەرگێکی ئیمانی ناردووە سەر زەوی. یارانی پێغەمبەر ئەم جڵەی ئیمانی ئەوەندە جوانیان لەبەر کرد کە خودا ناویان لە ئایەتەکانی هێنا و بۆ مومینەکانی دەهاتوو کردە بە نموونە. ئەسحاب مرۆڤەکانی وەک ئێمە بوون کە خەتایان دەکرد بەڵام خودا لە هەفت ئاسمانەوە خەتاکانیان ڕاستکردەوە. ئەوان لە ئوحد و بەدر، ڕۆژی حونەین و بەیعەتی رضوان کارەکانی کرد کە شایەنی پیرۆزباییە. خودا لەبارەی ئەوان فەرموویەتی، 'خودا لەوان ڕازی بووە و ئەوانیش لە خودا ڕازین'."
"ئەگەر باوکێک لە تاڵاوی کوفرەوە خۆی بە هیدایەتەوە ببەستێت، خوای گەورە بەفیڕۆ نادات"
ئایدن لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، "بوون بە ئەستێرە لە ئاسمان کارێکی ئاسان نییە. لەبەر ئەوەی ئەوان سەرقاڵی دونیا نەبوون بوونەتە ئەستێرە لە ئاسمان. لە ڕۆژی یەکەم هەرچیان وتبوو تا ڕۆژی کۆتایی ژیانیان بە هەمان شێوەیە سەبڕیان کرد." و دواتر باس لە ژیانی سەعید بن زەید کرد کە یەکێکە لەو ئەسحابانەی کە موژدەگانی بەهشت پێیان دراوە و وتی:
"باوکی سەعید بن زەید یەکێک بوو لەو ٥-٦ کەسەی لە مەککە لە سەر دینی حەنیف بوون. پێغەمبەرەکەمان پێش لە پێغەمبەربوون باوکی سەعید بن زەیدی ناسیبوو. ژیانی زەید بن عەمر لە مەککە لە ناو جەهالەت تێپەڕی بەڵام هەموو ڕۆژێک بۆی باس لە راستی کرد. ڕۆژێک چووە چیای حیرا و دەستەکانی بەرز کرد و بەم شێوەیە دوعای کرد، 'خودایە نازانم چۆن بۆ تۆ عیبادەت بکەم. ئەگەر بزانم دەبێت چۆن دوعا بکەم شەو و ڕۆژ بەردەوام دەبم لەو عیبادەتە.' هەروەها ڕۆژێک لەگەڵ کوڕەکەی سەعید چووە بیت الله و بەم شێوەیە دوعای کرد، 'یا ربی ئەتۆ دەزانی کە چەندە چاوەڕوانی هاتنی پێغەمبەری کۆتاییم. شایەد من پێغەمبەری کۆتایی نەبینم. خودایە بەهۆی عیبادەت و کردەوەکانم کوڕەکەم سەعید بگەینە پێغەمبەری کۆتایی.' ئەگەر باوکێک لە تاڵاوی کوفرەوە خۆی بە هیدایەتەوە ببەستێت، خوای گەورە بەفیڕۆ نادات. خودا دوعاکەی قبول کرد."
"لەگەڵ ئەوەی بەشداری لە شەڕی بەدر نەکردووە خودا ئەوی لە ئەسحابی بەدر هەژمار کردووە"
جەنگیز ئایدن لە بەردەوامی باس لە رووداوی مسوڵمانبوونی حەزرەتی عومەر لە ئەنجامی خوێندنی قورئان لە لایەن سەعید بن زەید و هاوسەرەکەی کە خوشکی حەزرەتی عومەر بوو کرد و وتی، "حەزرەتی عومەر کاتێک لە پێش دەرگای خانووی خوشکەکەی دەنگی ئایەتەکانی سورەتی تاهای بیست چووە ناو خانوو لە زاوا و خوشکەکەی دایەوە. کاتێک خوشکەکەی باس لە ئیمانی خۆی کرد حەزرەتی عومەریش بووە بە مسوڵمان."
هەروەها وتی، "پێغەمبەر صلی الله علیه و سلم لە مەککە و مەدینە زۆر لە سەعید بن زەید ئیستیفادە کردووە، لەگەڵ پێغەمبەر کۆچی بۆ مەدینە کردووە، بەشداری لە ژمارەیەکی زۆر سەرییە و غەزوە کردووە. پێغەمبەرەکەمان لە بەدر ئەرکێکی هەواڵگری بە ئەو و طەلحە بن عوبەیدولڵا دابوو و لە ئەنجامی هەواڵەکەی ئەوان شەڕی بەدر رووی دا. لەگەڵ ئەوەی ئەوان بەشداریان لە شەڕ نەکردبوو پێغەمبەری خودا لە کاتی دابەش کردنی غەنیمەتەکانی بەدر بە سەعید بن زەید و طەلحە بن عوبەیدوڵلاش دایەوە و بە سەر ٣١٦ کەس دابەش کرد و ئەوانی لە ئەسحابی بەدر هەژمار کرد."
"پێشنیاری والی شامی ڕەتکردەوە و پێی باشتر بوو لە مەیدانەکانی جیهاددا شەڕ بکات"
ئایدن لە بەردەوامی باس لە پابەندبوونی سەعید بن زەید بە پێغەمبەر و خەلیفەکان کرد و وتی، "کاتێک ئەسحاب بۆ شەڕ بەرەو چیای ئوحد دەچوون خاوەند باخچەیەک سووکایەتی پێغەمبەر دەکرد. هەموو کەس چاوەڕوانی ئەمە بوون کە پێغەمبەر فەرمانێک بدات بەڵام سەعید بن زەید ئەمەی قبول نەکرد و ئەو کەسەی کوشت. سەعید بن زەید لە تەواوی شەڕەکان لەگەڵ پێغەمبەر بووە."
ئایدن لە کۆتاییدا وتی، "دوای کۆچی دوای پێغەمبەر پابەندبووەکەی بە خیلافەتی حەزرەتی ئەبوبەکر راگەیاندووە و وتووە، 'پێم بڵێ کە پێغەمبەر کام ئەرکی بە من داوە بەسە... بە هەمان شێوەیە بەردەوام دەبم.' یەکێک لە چاوەکانی لە شەڕی یەرموک شەهید بووە. پێشنیاری والی شامی ڕەتکردەوە و پێی باشتر بوو لە مەیدانەکانی جیهاددا شەڕ بکات."
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان پێشکەش کرد و بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا لە لایەن عبدالحەکیم ئاڤوت کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی ئەڤیندارێن پێغەمبەر بۆ پیرۆزبایی لە بەرخۆدانی فەلەستین پەیامێکی لە دیاربەکرەوە بۆ غەززە نارد.
مەسعود بارزانی سەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات.
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار وتی، "دەبێت چارەسەرکردنی پرسی کورد پابەند بە هیچ مەرجێک نەکرێت و نکرێتە بابەتی دانوستان."
ئەبو عوبەیدە وتەبێژی کەتائیبی قەسام لقی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، پابەندبوونی پتەوی بەرخۆدانی فەلەستینی بە رێککەوتنی ئاگربەست راگەیاند.